بۆ ورگێکی تەخت ئەم جۆرە کۆکتێلە مەخۆرەوە

ئەگەر تۆ لەو کەسانەیت کە ئارەزووی خواردنەوەی کۆکتێل (سموزی) دەکەن، ئەوا دەبێت دووربکەونەوە لەو ماددە خۆراکییانەی کە چەوری و کالۆری زۆریان تێدایە چونکە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشیان بەبێ ئەوەی خۆیان درکی پێ بکەن.
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئامبەر دیکسۆن کە پسپۆری هەیە لە سیستەمی خۆراکی و دایت ئاماژە دەدات ” زەیتی گوێزی هیندی و کەرەی عەلی بابا (peanut butter ) کە لە زۆرینەی جۆرەکانی سموزیدا هەن، بە خراپترین پێکهاتە دادەنرێن بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە ڕێژەیەکی زۆر کالۆری و چەوریان تێدایە کە هیچ یارمەتیدەر نین بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان کەمبکەنەوە “، بۆیە پسپۆرەکە ڕێنمایی بەوە دەدات ئەم دوو پێکهاتەیە بەکارنەهێنن ئەگەر دەتانەوێت کێش داببەزێنن بەتایبەت لە وەرزی هاویندا، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی “eatthis not that”دا باسکراوە.
گوێزی هیندی
ئەو پسپۆڕە وتویەتی، وێرای ئەوەی گوێزی هیندی بە یارمەتیدەرێکی باش دادەنرێت بۆ نەرمکردنەوەی قژ و سافکردن و نەرمکردنەوەی پێست، بەڵام هەڵبژاردنێکی باش نیە بۆ خواردن چونکە کالۆری زۆرە و رێژەی چەوری بەرزە، ئەمەش رۆڵی هەیە بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی شەکری خوێن و زیادبوونی کێش بەتایبەت لە ناوچەی کەمەردا.
لەجیاتی ئەوەش دیکسۆن ئامۆژگاری دەدات بە بەکارهێنانی زەیتی ئەڤۆکادۆ چۆنکە تامێکی تایبەتی دەدات بە کۆکتێلەکان و سوودی زۆر زیاتری تێدایە بە بەراورد بە گوێزی هندی.
کەرەی عەلی بابا {peanut butter}
یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکان و بەناوبانگی درووستکردنی سموزییە لە هەمان کاتدا زۆر خراپ و نا تەندروستە، راستە تامێکی شیرین و دەوڵەمەندی پێدەبەخشێت بەڵام لە هەمان کاتدا ڕێژەیەکی زۆر کالۆری و چەوری تێدایە.
بۆیە ئەگەر دەتەوێت کێشت داببەزێنیت و ببیتە خاوەن کەمەرێکی رێک و جەستەیەکی تەندروست، دەبێت خواردنی تەندروست بخۆیت و بە بەردەوامی وەرزش و راهێنان بکەیت، سموزیش بە پێکهاتەی بەسوود دروست بکەیت چونکە بەو جۆرەبە یەکێك لە باشترین خواردمەنییەکان دادەنرێت بۆ دابەزاندنی کێش.

Back to top button