بۆ چارەسەری هەوكردنی قوڕگ ئەم دوو پێكهاتە سروشتیە بەكاربهێنە

دابەزینی پلەكانی گەرما هۆكارێكە بۆ زیاد بونی توشبون و بڵاو بونەوەی نەخۆشیەكانی ئەنفلۆزا و هەوكردنی قوڕگ، دەتوانن سود لەم تێكەڵە سروشتیانە ببینن بۆ چارەسەری هەوكردنی قوڕگ لەم وەرزەدا.

1-تێكەڵەی هەنگوین و لیمۆ بەیەكێك لەچارەسەرە سروشتیە بەسودەكان دادەنرێت ئەویش بەوەی كەوچكێك هەنگوین لەگەڵ گوشراوی لەتێك لیمۆ  لەناو كوپێك ئاوی شلەتێندا تێكەڵاو بكرێت و چوار بۆپێنج جار بخورێتەوە لەڕۆژێكدا .

2-كوپێك ئاو تێكەڵاوی دوو كەوچك خوێ بكرێت و بتوێندرێتەوە و ئەم تێكەڵەیە ڕۆژانە سێ جار لەدەم وەربدرێت زۆر بەسودە بۆ لەناو بردنی بەكتریاكانی ناو دەم و قوڕگ.

Back to top button