بۆ یەکەمجار بەریتانیا نەتەوەی کورد دەخاتە ڕیزی سەرژمێری وڵاتەکەیەوە 

((خۆر)) – تایبەت

لە سەرژمێری ئەمساڵدا لە وڵاتی بریتانیا کە هەر دەساڵ جارێک لەو وڵاتە بەڕێوە دەچێ نەتەوەی کورد خراوەتە ڕیزی سەرژمێری و چیتر پێویست ناکات کوردانی دانیشتووی بریتانیا لە شوێنی ناوی کوردستان ناوی وڵاتانی ئێران، تورکیا، عێڕاق  بەپێچەوانەی ویستی خۆیان بنووسن و ڕاستەخۆ دەتوانن بنووسن کوردن .

ئەمە لەحاڵێکدایە کە لە سەرژمێری پێشتری ئەو وڵاتە کورد دەبوو نەتەوە خۆی ببەستێت بەو وڵاتەی کە شوێنی نیشتەجێبوونی پێشووی بووە، بەڵام ئەمساڵ وەکو نەتەوەیەکی سەربەخۆ لەگەڵ کورد هەڵسووکەوت کراوە و  ناوی کورد خراوەتە ڕیزی نەتەوەکانیترەوە .

Back to top button