بەروبوومە کشتووکاڵیە قەدەغەکراوەکان بە قاچاغ هاوردە دەکرێن

گۆڤەند سەرکەش -خۆر
ئەو بەروبوومە کشتووکاڵیانەی کە هاوردەکردنیان قەدەغەکراوە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، لە سلێمانی بە قاچاغ هاوردە دەکرێن.
دوای ئەوەی وەزارەتی کشتووکاڵ بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی هەندێک بەروبوومی کشتووکاڵیی دەرکرد لەپێناو ساغ بوونەوەی بەروبوومی ناوخۆیی، لە سلێمانی بەشێوەی قاچاغ هاوردە دەکرێن  و لەبازاڕی ئەو شارەدا ساغ دەکرێنەوە.
لەم بارەیەوە دەروازەی سنووری پەروێزخان لە ڕاگەیاندنێکیدا ئاماژە بەوە داوە کە بڕی (٢٧ ) تۆن مریشکی بەستوو لەناو باری (ئایسکرێم) هاتوون و دەستی بەسەرداگیراوە، بێ ئەوەی ئاماژە بە سزادانی ئەو کەس و لایەن و کۆمپانیایە بکات کە هاوردەی کردوون.
(( خۆر )) زانیویەتی کە گروپی لاهور جەنگی تاقمی خیانەتکاری ١٦ ئۆکتۆبەر لە پشت هاوردەکردنی ئەو بەروبوومە قەدەغە کراوانەیە بۆ شاری سلێمانی.
Back to top button