بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە كۆنسوڵی ئەمریكا لە هەولێر كرد

ئەمڕۆ دووشەممە بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە كۆنسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر كرد.

سەفین دزەیی بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئیرڤین هیکس کۆنسوڵى گشتیی ئەمریکا لە هەولێر کرد.

لە كۆبوونەوەكەیدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دوا پێشهاتەكان و ڕاپۆرتەکەی ئەم دواییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کرد.

Back to top button