بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەکێتی : لەسەر داوای ئێمە فیرقەی جاشی حەشدی شەعبی دروستکراوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەکێتی لە کەرکووک ئاشکرای دەکات کەوا لەسەر داخوازی ئەوان فیرقەی جاش حەشدی شەعبی کوردی ، لە کەرکووك دامەزراوە.

حەمە سوور دووشیوانی بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەکێتی لە کەرکوک بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ئەو فیرقە جاشەی کەوا بەناوی ( حەشدی کوردی ) لە پارێزگای کەرکووک و دەوروبەری دامەزراوە لەسەر داواکاری ئەوان بووە و دان بەوەدا دەنێت کە ئەوان داوایان کردوە حەشدی کوردی دابمەزرێت.
شایانی باسە لە گەڕی یەکەمدا ١٥٠ کەس چونە ناو ڕیزی جاشان و سەرۆک خێڵکەیش پشتیوانی خۆی بۆیان دەربڕی و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کەوا ناڕەزایەتیەکی زۆر لەناو شەقامی کوردیدا دروست ببێت و بە فیرقی جاش حەشد ناوبران .

Back to top button