بەرپرسێكی حكومەت: هەرێمی كوردستان رازی نابێت سۆمۆ كۆنترۆڵی نەوت بكات

ماڵپەڕی ئالمۆنیتۆر لە زاری بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمەوە بڵاویكردووەتەوە، رازی نابن بەوەی كە كۆمپانیای سۆمۆ بە تەواوەتی كۆنترۆڵی نەوتی هەرێم بكات، چونكە ئەوە زیادەڕەوییە بۆ سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئەو بەرپرسەی حكومەتی هەرێم بە ماڵپەڕەكەی وتووە، تاوەكو ئێستا ناكۆكی لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغدا هەیە لەسەر مەلەفی نەوت، بۆیە پێشبینی دەكرێت گفتوگۆكان بەردەوامبن.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەرێم رازی نابێت كە كۆمپانیای سۆمۆی تایبەت بە بازاڕەكردنی نەوتی عیراق دەسەڵاتی تەواوی بەسەر نەوتی هەرێمی كوردستانەوە هەبێت، چونكە ئەوە زیادەڕەوییە بۆ سەر حكومەتی هەرێم.
ئەلمۆنیتۆر باسی لەوەش كردووەتەوە، چەند كۆمپانیایەك بەرهەمهێنانی نەوتیان لە هەرێمی كوردستان راگرتووە و ئەگەر ئەو بابەتە لەماوەی هەفتەیەكدا چارەسەر نەكرێت چەند كۆمپانیایەكی تریش بەرهەمهێنان رادەگرن، ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش هانی ئەوە دەدات كە هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی توركیاوە دەستپێبكاتەوە و حكومەتی بەغدا و هەرێم بگەنە رێكەوتن.

Back to top button