بەرپرسێکی تەندروستی کەرکووک: چارەگێکی کۆی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەم پێنج رۆژەدا تۆمارکراوە

جوتیار شەریف – خۆر
بەرپرسێکی باڵای تەندروستی بەهۆی هەستیاری دۆخەکەوە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە بە راگەیاند، تادێت دۆخی تەندروستی لەکەرکوک زیاتر تێکدەچێت بەشێوەیەک لە ئێستا رێژەی مردن بە کۆرۆنا لەشارەکە گەیشتووەتە لەسەدا ٥.٢ کەچی لەسەرتاسەری عێراق رێژەی مردن ٤%ە.
گووتیشی ”ڕێژەی چاکبوونەوە لە عێراق گەیشتوەتە ژمارەیەکی دڵخۆشکەر (٦٦.٤٪)، بەڵام لە کەرکووك ڕێژەکە وەکو خۆیەتی (٤٨.٣٪).
ئەو بەرپرسەی تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو کە لە ماوەی ٥ ڕۆژدا (١٦ تاکوو ٢٠ تەمووز)، ٤٠ توشبوو گیانیان لەدەستداوە واتا ٢٢.٦٪ مردن لە کەرکووك بە هۆی کۆڕۆناوا تۆمارکراوە بەوەش چارەگێکی کۆی گشتی گیان لەدەستدان لەشارەکە لەم ٥ رۆژەدا تۆمارکراوە.

Back to top button