بەرپرسەکانی پەکەکە کچە مێردمنداڵە جوانەکانی دەرفێنرێن بەسەر خۆیاندا دابەشی دەکەن

((خۆر))-

بەپرسانی پەکەکە ئەو کچە مێردمنداڵە جوانانەی کە لە شارەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان لەلایەن ڕێکخراوەکانی سەر بەپەکەکە یان کەسانی سەر بە پەکەکەوە هەڵدەخەڵەتێنرێن و دەڕفێنرێن، دابەشی سەر خۆیانی دەکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەکەکە بۆ ((خۆر)) ئاشکرای کرد، ئێستا بەرپرسانی پەکەکە جگە لەوەی بوونەتە بازرگانی ماددەی هۆشبەر و چەک لە قەندیل، کەوتوونەتە ناو هەوەسی سێکسبازی و هەر کچێکی جوان لەلایەن رێکخراوەکانی سەر بە پەکەکە هەڵبخەڵەتێنرێ و ببرێتە قەندیل ئەوە بەسەر خۆیاندا دابەشی دەکەن.

سەرچاوەکە گووتی ”بەداخەوە لە شاری سلێمانی لەبەر ئەو دۆخەی کە بۆ پەکەکە فەراهامکراوە دەیان کچی ئەو شارە و قەزاو ناحیەکانی بە شاری هەڵەبجەشەوە بۆ بەرپرسانی پەکەکە بردراون“.

Back to top button