بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی جیاواز لە بەغدا روویدا

دوای ١٨ساڵ لە ئازادکردنی عێراق ،رووداوێکی دەگمەن لە ناوچەی سەوزی بەغدا روویدا،ئەویش ھێرشی فڕۆکەی درۆنی بۆمبڕێژکراو بوو بۆ سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ھێزەکانی عێراق و ھاوپەیمانان تووشی شۆک بوون دوای ھێرشکە ،ناوچەی سەوز زۆرترین دام و دەزگا گرنگەکانی عێراق لێیە جگەلە ماڵی بەرپرسە باڵاکان و لە نێویشیاندا ماڵی مستەفا کازمی، ھێزەکانی عێراق و ھاوپەیمانان نەیانتوانی رێگە لەم ھێرشە بگرن بۆیە تووشی شەرمەزاری بوونە.

لە دوای ٢٠٠٣وە ھەزاران ھێرشی جیاواز لە بەغدا و شارەکانی تر روویانداوە،بەڵام ئەمڕۆ بەیانی ھێرشێکی جیاواز کرایەسەر ماڵی مستەفا کازمی لە بەغدا کە لە پێشتر وێنەی نەبووە بەتایبەتی بۆسەر ماڵی کەسی یەکەمی وڵات، ئەم ھێرشە خەڵکی عێراقی تووشی شۆک کرد،بەیانیەکی زۆر جیاواز بوو بۆ عێراقییەکان.

دوای ھێرشەکە ،شانەی ئەمنی عێراق و ئەمریکییەکان مژدەی سەڵامەتی مستەفا کازمیان بە گەلی عێراقدا، بێ ئەوەی ناوی ئەو لایەنە و پشتوانانی ھێرشکەرەکان ئاشکرا بکەن کە ھێرشەکەیان ئەنجامداوە.

رووداوی چەند رۆژەی شاری بەغدا پێمان دەڵێن یاخو پێشبینی دەکرێ ،کەسانی نزیک لە ئێران ئەو ھێرشەیان ئەنجامدابێ ،بە تایبەتی ئەو گروپ و لایەنە چەکدارانەی کە لە ھەڵبژاردنی ١٠ئۆکتۆبەر دەنگیان کەم ھێناوە و بەم کردەوانەیان دەیانەوێ رەوشی عێراق زیاتر ئاڵۆز بکەن.

Back to top button