بەرەی مقاومەت بۆ بەھاناوەچوونی یەکتر جوڵێنران

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

دوای فەشەلی ئێران و دارودەستەکەی کە بە بەرەی مقاومەت ناسراون لە ھەرێمی کوردستان ، لە ھێرشە میدیاییەکانیان بۆسەر کورد و تێکدانی ئاشتەوایی نیشتمانی، سەرباری وەستاندنی شەڕی میدیایی نێوان پارتی و یەکێتی ، داوا لە یەکێتی کراوە بەھانای میدیای کۆمەڵی ئیسلامیەوە بچێت.

ھەرچەندە بەپێی رێكەوتنێكی نێوان پارتی و یەكێتی ھێرشی میدیای فەرمی و نا فەرمی وەستێنراوە، بەڵام میدیایی یەكێتی پابەندنی رێكەوتنەكە نابێت، سەرەڕای ئەو میدیا ئاژاوەگێرانەی كە ھێشتا لەلایەن فەیبسووكەوە نەبینراون و دانەخراون، لە رێگای میدیایی فەرمیشەوە یەكێتی شەڕی میدیایی دەست پێكردووتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتون ، دوای ئۆپەڕاسیۆنە شكست خواردووەكەی بەرەی مقاومەتی ئێران، شكستھێنانی فیلمە ئاست نزمەكەیان و پشتگری كوردستانیان بۆ پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی، كۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە یەكێتی كردووە لە رێگای میدیایی فەرمی و نافەرمیەوە پشتگیری لە میدیای بەرەی مقاومەت بكات و ھەوڵی نانەوەی پشێوی بدەن.
ھەر بەپێی زانیارەكان، ئێران بۆی دەركەوت ناتوانێت لە رێگای میدیایی كۆمەڵی ئیسلامی و ھاوبیرە توندڕەوەكانی ئامانجی فیلمەكەی بپێكێت، بویە داوای لە باڵێكی یەكێتی كردووە بەھانای میدیایی بەرەی مقاومەت بچێت، ئەمەش وایكرد میدیایی فەرمی یەكێتی (پی یۆك كەی میدیای و گەلی گوردستان)ـی زمانحاڵی حزبەكە، ھەولی نانەوەی پشێوی لە ھەولێر.

Back to top button