بەر لەهەموو شتێک پێویستە عەقڵیەت بەنیشتیمانی بکرێت

هەرکەسێک هەڵدەستێ لەمیدیا و سۆشیاڵ میدیاوە باسی هەندێک بابەتی گەورە دەکات بۆ نموونە هێزی نیشتیمانی، میدیای نیشتیمانی، زمانی ستانداردی کوردی، بەمەشەوە ڕانەوەستاون باسی مەعریفە دەکەن لەپاڵ ئەوەشدا پاسەوانی ئەخلاقی کۆمەڵگان و خۆ خوانەکات کەسێک هەڵەیەکی تایپ یان وشەیەکی بەهەڵە لەزار بێتە دەر دەبێتە بنێشتە خۆشەی هەرچی فیسبووکەوان و پەیجەوان و ئەدمنەوانی فەیکە، ئەوەی لێرەدا گرنگە لەساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیدا کە ئێستا بەتەکنەلۆژیا مۆدێرنە و بەکردار و عەقڵیەت کلاسیکن، دەبێت جارێک مرۆڤ قسەی یەکەم و کۆتایی لەسەر خودی باگراوندی حزبی یان ناحزبی بوونی کەسەکە نەبێت، باشترە گوێی لێ بگیرێت کەئایە چی دەڵێت و بۆچی وادەڵێت، سڕینەوەی پێشوەختە کارێکی هەڵەیە هەر مرۆڤێک بەئەندازەی خۆی هونەرێکی هەیە دەتوانێت مومارەسەی بکات، کاتێکیش دەبینیت کە کەسانێکی زۆر بەبەردەوامی بەئاگاییەوە ڕۆژانە چاودێری ڕووداوە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانی دنیا دەکەن بەدڵنیاییەوە جیاوازە لەکەسێک کە نیازێکی بەوە نیە.

ئەوەی شایەنی باسە بەر لەوەی میدیا و ڕۆژنامە و هێزی چەکدار بەنیشتیمانی و بەدامەزراوەی بکرێت زۆر پێویستە عەقڵیەتی تاکی کوردی بەنیشتیمانی بکرێت، دەی ناکرێت تۆ لەڕقی باگراوندی حزبی من یان هەرکەسێکی تر تاسەر ئێسقان دژی خاک و ئاڵا و ئاوی ئەم وڵاتەی خۆت بیت کەلەسەری دەژیت، بۆیە وەکو وتم پێویستە عەقڵیەتەکە بەنیشتیمانی بکرێت بەر لەهەموو شتێک.

#halolaky

Back to top button