بەشار ئەسەد داوای رۆژئاوای کوردستان لە پەکەکە دەکاتەوە

مەترسی لەسەر ژیانی مەزڵوم کۆبانێ هەیە پەکەکە تیرۆری بکات

 

((خۆر))- تایبەت

دەسەڵاتی رژێمی سووریا داوای لە پەکەکە کردوە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستانی رادەست بکاتەوە، یان بەتەواوی پەیوەندیەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ ئەمریکا بپچڕێنرێت.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار و تایبەت بەشار ئەسەد داوای رۆژئاوای کوردستانی لە پەکەکە کردوەتەوە، بەوەی لە رێکەوتنی نێوانیان لایداوە و بۆڕیە نەوتیەکانی رادەست بە هێزەکانی ئەمریکا کردوە.

بەپێی زانیاریەکان رژێمی سووریا بە پەکەکەی راگەیاندووە ناوچەکانی باکووری سووریای رادەست بکاتەوە، بەڵام پارتی کرێکارانی کوردستان بە رژێمی سووریای راگەیاندووە کە ئەوان هەمان رۆڵی سەربازانی سووریا دەبینن لە باکووری سووریا، بەڵام هەندێ خیانەتکار لەناو هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دژی رژێمی سووریا وەستاونەتەوە، ئەوانیش ئەوە قبوڵ ناکەن و هەوڵی پاککردنەوە و لەناوبردنیان دەدەن.

سەرچاوەکە رای گەیاند، مەترسی لەسەر ژیانی مەزڵوم کۆبانێ هەیە و ئەگەری زۆرە پەکەکە تیرۆری بکات.

Back to top button