بەشی ئەندازیاری فڕۆکەوانی لە هەولێر دەکرێتەوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

بەشی ئەندازیاری فڕۆکەوانی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر دەکرێتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتوون بڕیارە ئەم ساڵ بەشی ئەندازیاری فڕۆکەوانی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە پارێزگای هەولیر بکرێتەوە.
کردنەوەی ئەم بەشە بەهەماهەنگی دەبێت لەگەل زانکۆیەکی ئۆکڕانی ، دەرچووانی بەشی زانستی دەتوانن لەو بەشە بخوێنن کە ماوەکەی چوار ساڵە ، دوو ساڵ لە هەولێر دەخوێنرێت و دوو ساڵ لە ئۆکڕانیا ، ئەمساڵ بۆیەکەم جار ئەم بەشە قوتابیان وەردەگیرێن .

بەپێی ڕای شارەزایان لەبواری دەوڵەتداری ئەم هەنگاوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەروازەیەکە بۆ گەشەسەندنی زیاتر و بە کارێکی مێژوویی دەزانن، چونکە تاوەکو ئێستا زۆر زانست هەن کە بەهۆی داگیرکاریەکان و جەنگەکان و گرنگی پێ نەدانی عێراق بەتایبەت لەسەر دەمی ڕژێمی سەدام بە کەرتی پیشەسازی و تەکنۆلۆژیا و پێشخستنیان لە هەرێمی کوردستان بۆشایی گەورە هەبووە لەم کەرتەدا، هەروەها ڕاشی دەگەیەنن بەم هەنگاوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی سەلماند کە کابینەی نۆیەم کاردەکات بۆ بونیادنانی کوردستانێکی بەهێز و پێشکەوتوو لەگشت بوارە جیاجیاکانی دەوڵەتداریدا.

Back to top button