بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی نووسەر( جەبار جەمال غەریب )دەکات

بەشی ڕۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی نووسەر و ڕۆماننووس(جەبار جەمال غەریب) دەکات.

بەڕێز نووسەر و ڕۆماننووس( جەبار جەمال غەریب)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ھاوڕێ و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و، داواکارین لە خوای گەورە دایکی کۆچکردووتان بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.

 

انا للە وانا الیە راجعون

 

Back to top button