بەشێک لە موڵکەکانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کە بەپارەی خەڵکی کڕیونی و داگیری کردون

((خۆر))- تایبەت

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کە ناسراوە بە شادز، کە سەروەت و سامانێكی زۆری لەسەر حسابی خەڵکی سلێمانی و هەرێمی کوردستان كۆ كردووەتەوە و بەردەوامیشە لە كۆكردنەوە، شەو رۆژیش باس لە گەندەڵی و دزی دەکات، ئەوەش لە پێناوی داپۆشینی دزیەکانیەتی.

لێردا بەشێك لە موڵكەكانی لە ناوخۆ و دەرەوە ئاشکرا دەکەین تاوەکو خەڵکی لێی بپرسێک (ئەوەت لە کوێ بوو؟، بەچیت پەیدا کردوە؟

موڵکەکانی دەرەوەی

یەكەم: پارچە زەوییەك لە بەریتانیا لە ڕێی فڕۆكەخانەی “گاتویك” كە نرخەكەی پێنج ملیۆن پاوەندە.

دووەم: خانوویەك لە بەغدا بەناوی شێخ لەتیفی هاوسەری كە بایی 25 ملیۆن دۆلارە.

سێیەم: ڤێلایەك لە لەندەن بایی 25 ملیۆن پاوەند، وەك شێخ لەتیفی هاوسەری باسی كردووە، دەیان توالێت و حەمام و ژووری نووستنی زۆری تێدایە و دیپلۆماتكارێك چووەتە ماڵی و سەری سوڕماوە و دەڵێ، چوومەتە ماڵی مەلیكی زۆربەی وڵاتانی كەنداو ماڵی هیچ كامیانم وەك ماڵەكەی لەتیف ڕەشید نەبینی.

چوارەم : ئاسۆسی كوڕی لە ناوچەی  نایسبریدج كە گرانبەهاترین شوێنی دنیایە شوقەی هەیە، تەنیا ملیاردێرەكان دەتوانن لەو شوێنە شوقەیان هەبێت.

پێنجەم: هەریەك لە منداڵەكانی شاناز “ئاسۆس، زاگرۆس، سارا” لە ئینگلتەرا هەریەكەیان خانوو و ئۆتۆمبێل و موڵكی تایبەتی خۆیان هەیە.

شەشەم :دوای نەخۆشیی مام جەلال باڵەخانەیەكی پێنج نهۆمییان كڕی لە شوێنێكی بەناوبانگی لەندەن لەسەر ڕووباری تایمز، بە حیساب بۆ ناوەندی دەرەوەی یەكێتییە، بەڵام ئەو باڵەخانەیە بە ناوی شانازەوەیە.

موڵکەکانی ناوخۆی :-

یەکەم: 10 تا 12 دۆنم زەویی لە سلێمانی/دەباشان داگیر كردووە و كردوویەتی بە ناوی خۆیەوە.

دووەم: چەندان دۆنم زەویی تریان لە گۆیژە بە ناوی خۆی و شێخ لەتیف و منداڵەكانی داگیر كردووە.

سێیەم: دوو فلات لە كۆمەڵگەی “بەهاران” هەردووكیان لێك دراوە و نرخەكەیان بە چەند ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

چوارەم : شوقەیەكی تر لە فاڕووق گرووپ نرخەكەی نازانرێت.

پێنجەم : شوقەکانی شاری دایک لە سلێمانی کە شاسوار دەڵێت ٧ دۆنمی لەمن دزیوە، واتا دز دزی لە دز کردوە.

پێنجەم : لە سلێمانی و شوێنی تر چەندان دۆنم زەوی و باخچە و مۆڵ و موڵكی داگیركراویان هەیە.

شەشەم: سیتی سەنتەری بە ١٢٧ ملێون دۆلار كڕیوە.

حەوتەم: خاوەنی ماكسی مۆڵی سلێمانییە بە هوتێلەكەیشیەوە.

هەشتەم: نیو بەشی هوتێل تایتانیكی سلێمانی هی ئەوە.

نۆیەم: كۆمپانیای (ئەسێ) بۆ بازرگانی هەمووی هی خۆیەتی.

دەیەم: هۆتێل (های كریست) لە بەكرەجۆ نیوەی هی ئەوە.

یازدە: لە بەرزاییەكانی قەیوان چەند باڵەخانەیەكی كڕیوە.

دوازدە: لە بناری گۆیژە تا كوردسات، سەدان دۆنمی داگیر كردووە.

…….هتد

Back to top button