بەغدا لەڕووی هەواڵگەریەوە پشت بە هەرێمی کوردستان دەبەستێت

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێڕاق لەگەڵ هەماهەنگی سەربازی ، هەماهەنگی هەوڵگەریشیان هەیە و بەغدا پشت بە زانیاریە دروستەکانی هەرێمی کوردستان دەبەستێت .

لیوا، یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێڕاق ڕای گەیاند، لەگەڵ بوونی هەماهەنگی سەربازی لەنێوان حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، هەماهەنگی هەوڵگەریش هەیە بۆ لەناوبردنی داعش لە هەندێک ناوچەی سنوری مادەی (١٤٠ ) ، ئەمەش بەمەستی لەناو بردنی داعش و سەقامگیری ئەو ناوچانەیە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتون حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ لەسەر پرسی ئاسایش و سەقامگیری ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ڕێکەوتنیان ئەنجامداوە بۆ گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ هەندێک لەو ناوچانە، چونکە بە تەنیا بە هێزە عێراقیەکان ناپارێزرێن.

سەبارەت بەم پرسە وتەبێژەکەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێڕاق دەڵێت ”بەمەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە حکوومەتی هاوکاری سەربازی هەیە لەنێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەند رێکەوتن کراوە“.

Back to top button