بەغدا لە ڕیزبەندی یەكەمدایە بۆ حاڵەتەكانی جیابوونەوەی هاوسەران

بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقی فیدراڵ لە مانگی یەكی ڕابردووی ئەمساڵ، لە پارێزگای كەركووك و پاریزگاكانی تری عێراق شەش هەزار و 433ی حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار كراون.

لە ئامارەکەدا هاتووە کە تەنیا مانگی ڕابردوو لە كەركووك 148 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار كراون و كۆی ئەوانەی كە لەو مانگەدا لە دادگاكانی پارێزگاكانی عێراق شەش هەزار و 433 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار كراون و بەو پێیە بێت لە هەر ڕۆژێكدا، 211 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق تۆمار كراوە.

تەڵاق لە كەركووك و لە شارەكانی عێراق بەگشتی زۆر بووە و ماوەیەكە تەڵاق لە دەرەوەی دادگاش زۆر بووە كە پیاوێك دەیەوێت هاوژینەكەی خۆی تەڵاق بدات، لە دەرەوەی دادگا و بە ئامادەبوونی دوو شایەد تەڵاقی دەدات و ئینجا دۆسییەكە دەهێننە دادگا.

هۆكارەكانی جیابوونەوەی هاوسەران زۆرن، بەشێكیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە تەمەنێكی كەمەوە دەچنە ناو پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە و بەشێكی تریان بۆ خیانەتی زەوجی دەگەڕێتەوە و بەشێكیشیان بۆ لایەنی دارایی دەگەڕێتەوە و ژن و پیاویش هەیە كێشەی بچووكیان گەورە كردووەتەوە و لایەنی دووەم بەشداری لە كێشەكەیان كردووە تا وای لێ هاتووە كێشەكەیان بگاتە دادگا و جیا ببنەوە.

Back to top button