بەغدا پارە دەنێرێت و دابەشكردنی موچە دەستپێدەكات

سەرچاوەیەك لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە رایگەیاندوە، رۆژی پێنجشەممە بڕە پارەیەك لە بەغداوە دەگاتە هەرێم.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیەی كە بە كەناڵی فەرمی گۆڕانی راگەیاندوە، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 21-9 بڕی 200 ملیار دینار لە بەغداوە بگاتە هەرێم وەكو بەشی یەكەمی ئەو پارەیەی بەغدا بە قەرز بۆ هەرێمی كوردستانی دەنێرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بەگەیشتنی ئەو پارەیەو لەگەڵ داهاتی ناوخۆ راستەوخۆ لیستی موچە رادەگەیەنرێت و دابەشكردنی موچە پێش دەخرێت.
ئەم هەواڵە لەكاتێكدایە یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێكردنی پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمە.

Back to top button