بەفەرمانی سەرۆکی حکوومەت ١٠ پڕۆژەی گەورە بۆ هەڵەبجە جێبەجێدەکرێن

 

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە بەردەوامە و کابینەی نۆیەم دەیەوێت خزمەتگوزاری بگەیەنێتە گشت شوێنێک، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ١٠ پڕۆژەی گەورەی دروستکردنی شەقام لە هەڵەبجە دەکەونە کار.
لەسەر فەرمانی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەند پڕۆژەیەکی گرنگ لە پاریزگای هەڵەببجە جێبەجێدکرێن بەمەبەستی پێشکەوتنی ئەوپارێگایە و خزمەتکردنی زیاتری خەڵەکەکەی.
لەمبارەوە كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە،ڕاگەیاند، 10 پڕۆژەی ڕێگاوبان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، لەوانە قیركردنی ڕێگای مەرزی شۆشمێ- تەوێڵە، و چاككردنەوەی ڕێگای سەیرانگای ئاوێسەر، هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند ” لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە چەندان ڕێگا چاك دەكەینەوە لە چوارچێوەی هەشت پڕۆژە، ئاماژەی كرد، پڕۆژەكانی ڕێگاوبان بودجەیان ملیارێك و 300 ملیۆن دینارە، لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵەوە كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە.”
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بە پڕۆژەی تەلاری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە دا و گوتی، لەسەر ڕووبەری 12 دۆنم زەوی و لەسەر بودجەی هاتوچۆ خۆی جێبەجێ دەكرێ و ئێستە كاركردن تیایدا بەردەوامە و بودجەكەیشی چوار ملیار دینارە‌.

Back to top button