بەم چوار ئاماژەیەدا بزانە پیاوێك شێتانە خۆشی دەوێیت

کاتێك پیاوێك ژنێکی خۆشدەوێت ناتوانێت ئەو هەستە بشارێتەوە و بە هەموو رەفتارەکانیدا دەردەکەوێت، ئەمەش بە ئاسانیی دەناسرێتەوە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی “سیدتي”ی ئاماژەی بە چوار نیشانە کردووە کە دەریدەخەن پیاوێك شێتانە خۆشیدەوێیت و ئاشقت بووە، کە بریتین لەمانە:

١. هیچ رۆژێك بەبێ تۆ بەسەر نابات، تەنانەت ئەگەر چەند خولەکێکیش بێت دەیەوێت بتبینێت.

٢. غیرەت لێدەکات بە توندی و ئارەزوو دەکات هەر لای خۆی بیت.

٣. تەنانەت لایەنە نەرێنیەکانیشتی خۆشدەوێت نەك تەنها باش و ئەرێنییەکان.

٤. دەترسێت لەوەی لەدەستت بدات و هەموو شتێك دەکات بۆئەوەی لە ژیانیدا بمێنیتەوە.

Back to top button