بەنداوی خەنس لە سنوری پارێزگای دهۆك تەواو بوو

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، بەنداوی خەنس لە سنوری پارێزگای دهۆك تەواو بووە و وەك هەنگاوێكی ستراتیژی بەرێوەبردنی ئاسایشی ئاو وەسفی كرد.
بێگەرد تاڵەبانی لە فەیسبووك نوسیویەتی، بەنداوی خەنس تەواوكراوە وەك هەنگاوێكی گرنگ و ستراتیژی بەرێوەبردنی ئاسایشی ئاو و چۆنیەتی سود وەرگرتن لەسەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان، كە ئێستا لەقۆناغی وەرگرتنی سەرەتاییدایە.
رونیشیكردووەتەوە، لە ئێستادا لە قۆناغی ئەزمونیدایە بۆ زانینی رادەی تۆكمەیی و بەرگری بەنداوەكە، ئەمساڵ پڕ كراوە لە ئاو و لەڕێی لیژنەیەكەوە چاودێری دەكرێت، بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی رودەدەن.
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم هێمای بۆ ئەوەشكردووە، بەنداوی خەنس یەكێكە لەو 4 پڕۆژە بەنداوەی لە ساڵی 2022 لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەكانی  وەزارەت تەواوكراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بەنداوەكە توانای گلدانەوەی 7 ملینۆ مەتر سێجا ئاوی هەیە و بە تێچووی 9 ملیار دینار دروست كراوە.

Back to top button