بەهۆی بەقاچاغ هێنانی مەڕ وماڵاتی ئێرانی زیان بەر بەرهەمی ناوخۆ دەکەوێت

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

بەهۆی هاوردەکردنی مەڕ و ماڵاتی ئێران بە قاچاغ بۆ هەرێمی کوردستان، بەروبوومی ناوخۆ زیانی بەردەکەوێت.

بۆ خۆ دزینەوە لە پێدانی باج و تێچووی گواستنەوە و هێنانی ئاژەڵی نەخۆش، بازرگانان پەنایان بردوەتە بەر هێنانی مەڕوماڵات بەشێوەی قاچاغ بۆ ناو شارەکانی هەرێمی کوردستان، زۆربەی ئەو مەڕ و ماڵاتە لەسنورەکانی ئێرانەوە دەهێنرێن ، ئەمەش وایکردوە زەرەر و زیانێکی زۆر بەر بەرهەمی ناوخۆ بکەوێت و لایەنی بەرپرسیار تاوەکو ئێستا بێ دەنگە لەبەرامبەر ئەم دیاردەیە .

جێگەی باسە هەموو ساڵێک لەکاتی جەژنی قوربان خواست لەسەر گۆشتی مەڕ و ماڵات زیاد دەکات بەم هۆیەشەوە بازرگانان پەنا دەبەنە بەر بەقاچاغ هێنانیان بۆ هەرێمی کوردستان .

Back to top button