بەهۆی نوشتە و جادوو ئارایشتگایەك لە سلێمانی داخرا

قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەكانیان ئاراشتگایەكیان داخستووە كە كاری نوشتە و جادووی تێدا ئەنجامدراوە، خاوەنەكەشی روبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.
قایمقامیەتی سلێمانی بەپێی راپۆرتی لیژنەی ئاراشتگاكان ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن لە كاتی سەردانكردنی لیژنەكەیان بۆ ئاراشتگای “تامی بیوتی” لە سلێمانی دەركەوتووە لەناو ئاراشتگاكەدا نوشتە و دۆعا هەبووە.
باس لەوەشكراوە، ئەو كارەی ئاراشتگاكە كردوویەتی پێچەوانەی یاسا و مەرج و رێنماییەكانی كاركردنە، لەهەر ئاراشتگایەكدا نوشتە و دۆعا بگیرێت ئەو شوینە دادەخرێت.
لە راپۆرتی لیژنەكەدا ئەوەش هاتووە، بە فەرمانی قیمقامیەتی سلیمانی ئارایشگای تامی بیوتی دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

Back to top button