بەهۆی پابەندنەبوون بەڕێنماییەکان دەیان دوکانی گۆشفرۆشی لە هەولێر داخران

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

بەهۆی پابەند نەبوون بەڕێنماییە تەندروستیەکان قائیمقامیەتی هەولێر دەیان دووکانی گۆشت فرۆشی لە پارێزگای هەولێر داخستن.

دوای ئەوەی پارێزگای هەولێر چەند ڕینماییەکی دەرکردن سەبارەت دووکانەکانی گۆشت فرۆشی، لە ئۆپەراسیۆنێکدا پۆلیسی شارەوانی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر دەیان دووکانی گۆشت فرۆشی بە هۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەکانی تەندروستی داخستن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتوون ، لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر دووکانەکانی گۆشت فرۆشی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی بەو هۆیەوە گشت گۆشت فرۆشەکان داخراون ، قائیمقامی هەولێریش لەسەر ئەم پرسە ڕای گەیاند جگە لە داخستنیان بەسزای پێ بژاردن سزادە درێن.

Back to top button