بەپێی ئاماژەكانی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی  عێراق مایەپوچ دەبێت

((خۆر))-هۆشیار عەلی

بەپێی ئاماژەكانی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی، عێراق ئەگەر قەرزی زیاتر بکات مایەپوچ دەبێت.

عەبدولهادی سەعداوی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بۆ میدیا عێراقیەکان رای گەیاند، ئەگەر حكومەتی فیدراڵی بەردەوام بێت لە قەرزكردن ئەوا بەپێی ئاماژەكانی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی، مایەپوچ دەبێت.

عەبدولهادی سەعداوی، دەڵێت “ئەوكاتەی لەبەردەستدا ماوە بۆ ناردنی بودجە زۆر كەمە، بۆیە حكومەت پەرلەمان ئیحراج دەكات، هەروەها دواكەوتنی پرۆژەكە دەبێتە هۆی ئەوەی حكومەت قورساییەكی دارایی زۆر بكەوێتە سەرشانی”.

ئەو پەرلەمانتارە سەبارەت بە قەرزی زیاتر لە پرۆژە یاساكەشدا جەختدەكاتەوە، ئەگەر عیراق بەردەوام بێت لە قەرزكردن، بەپێی ئاماژەكانی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی دەبێتەهۆی ئەوەی مایەپوچبونی خۆی رابگەیەنێت.

هەرچەندە بڕیاربو رۆژی شەممەی سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆببێتەوە و پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ئاراستەی پەرلەمان بكات، بەڵام كۆبونەوەكە خرایە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە و رەنگە پشكی هەرێمی كوردستانیش تێیدا دابنرێت.

Back to top button