بەپێی بڕیارێکی مەسرور بارزانی 40٪ی کرێنشینان دەبنە خاوەنی یەکەی خۆیان

بە بڕیارێکی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەو زەوییانەی چەندین ساڵە دابەش کراون و خزمەتگوزارییان بۆ دابین نەکراوە، ئاوەدان دەکرێنەوە، ئەوەش گرفتی 40٪ی کرێنشینان تەنیا لە هەولێر چارەسەر دەکات و بڕیارەکە دەیانکات بە خاوەنی خانووی خۆیان. 

 بەپێی بەدواداچوونێکی کۆمەڵەی کرێنشینان، بەو بڕیارەی سەرۆکوەزیران نزیکەی ١٥٠ ھەزار خانووی نوێ لە ژمارەیەک گەڕەکی ھەولێر مۆڵەتیان پێ دەدرێت ئەوەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ڕەوشی کرێنشینان دەبێت.

 هاوکات، بەپێی داتایەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کرێنشین فۆڕمیان پڕ کردووتەوە و بە ئاوەدانکردنەوەی ژمارەیەک گەڕەکی ھەولێر ٤٠%ی کێشەی کرێنشینان چارەسەر دەبێت و دەبنە خاوەن یەکەی نیشتەجێبوونی خۆیان، چونکە ژمارەیەک گەڕەکی نوێ دروست دەکرێن و زیاتر لە ١٠٠ ھەزار خانوو دروست دەکرێن، بەوەش کرێنشینان سوودمەندی یەکەمی بڕیارەکەی حکوومەتن کە زۆربەیان خاوەنی ئەو زەویانەن کە رێگەپێدانیان پێدەدرێت بکرێن بە یەکەی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاریان پێدەگات.

Back to top button