بەڕێوەبەرایەتی مادە هۆشبەرەكان: نزیكەی دوو هەزار تۆمەتبارمان دەستگیر كردوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مادەی هۆشبەرو كارتێكەرە دەرونییەكان بڵاویكردەوە، لەمانگی رابردودا بەچەندین پرۆسەدا نزیكەی دوو هەزار تۆمەتباریان دەستگیر كردوە.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مادەی هۆشبەرو كارتێكەرە دەرونیەكان رایگەیاندوە، بەسەرپەرشتی راستەوخۆی عەبدولئەمیر شممەری وەزیری ناوخۆی عیراق ژمارەیەك تۆمەتباریان لە بازرگان و بە قاچاخبردنی مادەی هۆشبەر دەستگیر كردوە.
راشیگەیاندوە، لە پرۆسەیەكدا توانیویانە یەك هەزارو 417 تۆمەتبار بە تۆمەتی بازرگانی و گواستنەوەو بە قاچاخبردنی مادەی هۆشبەر دەستگیر بكەن و دەستبگرن بەسەر 63 هەزارو 369 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر بە هەموو جۆرەكانیەوە، هەروەها 522 هەزارو 186 حەبی كارتێكەری دەرونیان لەمانگی رابردودا دەستبەسەردا گرتوە.
ئاماژەشیكردوە، بەپێی فەرمانی دەستگیر كردنیش توانراوە لە پرۆسەكانیاندا 579 تۆمەتبار دەستگیر بكەن و تائێستا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و رێوشوێنەكانیش بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی تر بەردەوامن.

Back to top button