بەڕێوەبەری شارەوانی مەخمور:بە گوژمەی ملیارێك و 200 ملیۆن دینار پڕۆژەی قیڕتاوكردن و كۆنكریتكردن جێبەجێدەكرێت

ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارەكانی كۆنكریت كردن و چاككردنی شەقامە ناوخۆییەكان و قیڕتاوكردنی بەشێك لە شەقامە ناوخۆییەكانی سەنتەری قەزای مەخمور ،دەكەوێتە بواری جێبەجێ كردن.
زیرەك حەسەن،بەڕێوەبەری شارەوانی قەزای مەخمور ڕایگەیاند :لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان ، ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارەكانی كۆنكریت كردن و چاككردنی شەقامە ناوخۆییەكان و قیڕتاوكردنی بەشێك لە شەقامە ناوخۆییەكانی سەنتەری قەزای مەخمور ،دەكەوێتە بواری جێبەجێ كردن.
هەروەها گوتی:ئەم پڕۆژانە لە ئێستادا كەوتۆتە بواری بواری جێبەجێ كردن.
بەڕێوەبەری شارەوانی قەزای مەخمور ،ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە بەشێكی دیكەی پڕۆژەكان لەهەفتەی داهاتوودا جێبەجێ دەكرێن.
گوتیشی: ئەو پڕۆژانە بۆ زیاتر گرینگیدانە بە بواری ئاوەدانكردنەوەو دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەكە.

Back to top button