بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێم: ھیچ کەسێک ناتوانێت دەست بەسەر دەروازە سنوریەکاندا بگرێت

 

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێمی کوردستان چەند قسەیەکی بەرپرسێکی لەخۆ دەرچووی عیراقی ڕەتدەکاتەوە سەبارەت بە دەست بەسەرداگرتنی گومرکەکان لەلایەن حکوومەتی عیراقیەوە و ڕای دەگەیەنێت ھیچ کەسێک ناتوانێ بەبێ ڕەزامەندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەست بەسەر گومرکەکاندا بگرێت.

 

دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق باسی لە دەستبەسەرداگرتنی دەروازە سنوورییەکان کرد ، ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان بەمیدیاکانی ڕاگەیاند، ئەو قسانەی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە بارەی مەرزەکانی هەرێمەوە نازانین مەبەستی چییە کە ئەو قسانەی کردووە و ڕاستی قسەکانی چییە.

زیاتر گوتى، پێویستە هەمووان ئەوە بزانن هەر ئیجرائاتێک و کارێک کە بەرانبەر بە مەرزەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بەبێ رەزامەندی و بەبێ گەڕانەوە و هەماهەنگی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان نابێت و ناکرێت.

ڕوونى كرده‌وه‌، هەرێمی کوردستان ئامادەیی تیایە بۆ هەماهەنگی کردن، بەڵام بەدەر لەوانە ئەگەر بیانەوێ شتی تر بکەن بە هیچ شێوەیەک ناکرێت، چونکە ئەو سنوورانە لە ژێر کۆنتڕۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندان.

حکوومەتی عێراق تا ئێسته‌ هیچ بڕگەیەکی دەستووری بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکردووە و ماوەی چەند ساڵێکیشە بوودجەی هەرێمی بڕیووە، بەڵام دەیەوێ بەپێی دەستوور دەست بەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان کە دەزانێ لە بەرژەوەندی خۆیەتی.

Back to top button