بەکارهێنانی دەرمانی گیایی لەنێوان زانست و هەواو ئارەزودا

لەگەڵ پێشکەوتنی زانستی پزیشکیدا، توێژەران و چارەسەرکارانی شارەزا لەبواری دەرمانی گیایی، جەخت لەسەر زیندویی و پشت بەستن بە ڕوەک و گژوگیا پزیشکیەکان دەکەنەوە، بۆ پاراستنی تەندروستی و چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی سەردەمی ئەمڕۆ وەک؛ شەکرە و قەڵەوی و نەخۆشی دڵ، چەوری زیان بەخش، گورچیلە و چەندین نەخۆشی تر، دەبێت بەشێوازێکی زانستی و تەندروست گژوگیا پزیشکیەکان ئامادە بکرێن، لەژێڕ چاودێری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، بەتایبەت لێژنەکانی تەندروستی و پزیشکی پسپۆڕی دەرمانی گیایی و کەسانی شارەزا لەبواری دەرمانی گیایی.

کارکردن لەبواری گژوگیای پزیشکی، زانستێکی کۆنی پزیشکیە، دەبێت ئەو کەسە شارەزایی هەبێت، یان پزیشکی پسپۆر بێت، بۆ ئەوەی ژیان و تەندروستی نەخۆش نەکەوێتە مەترسیەوە، چونکە دەبینین کەسانێک بەهەواو ئارەزوی خۆیان گژوگیا پزیشکیەکان ئامادە دەکەن، بەبێ هیچ زانست و زانیاریەک، بەڕێژەیەکی تەواو تەندروست ناتوانن هیچ گژوگیایەکی پزیشکی ئامادەبکەن، وەک تێکەڵەی گیایی، گیراوەی گیایی، کەپسول گیایی، مەرهەمی گیایی، زەیتی گیایی، ئاوتکی گیایی.

زۆرجار دروستکردن و ئامادەکردنی دەرمانە گیاییەکانیان لەجیاتی چارەسەر ژەهرن نەک دەرمان، چونکە دەبێت بە ڕێژەیەکی زانستی و بە شارەزایی ئامادەبکرێت، وە ئاگاداری چۆنیەتی بەکارهێنانی دەرمانە گیاییەکان بێت، چ کاتێک دەخورێت، چۆن بیخوات، بۆ چ نەخۆشیەک نابێت، کاریگەری لاوەکیان چیە.

ئەو کەسانەی لەبواری پزیشکانی میللی کاردەکەن، دەبێت وریای ئەوەبن، ئەگەر نەخۆشێک چارەسەری وەرگرتبێت بەدەرمانە کیمیاییەکان و لەگەڵیا دەرمانی گیاییش بەکاربێنێ، ئەگەر بە هەڕەمەکی بێت، پێکهاتە گژوگیاییەکان مەترسیدار دەکات بۆ بەکاربەر.

لەیەک کاتدا بەکارهێنانی دەرمانە کیمیاییەکان و دەرمانە گیاییەکان ئەگەری هەیە، نەخۆش و بەکاربەر ژەهراوی بکات وە توشی چەندین کێشە و نەخۆشی دەبن وەک شێرپەنجە، سستی گورچیلە، نەزۆکی، سپل، جگەر، دڵ، مێشک، گەدە، لاوازی چاو، لاوازی جنسی، خەست بونەوەی خوێن و غودە.

کۆکراوەکانی کیمیایی لە گیادا چین؟

خانە ڕوەکەکان، ئەو ماددانەی تێدایە، کە دەتوانین بە بەکارهێنانی مایکرۆسکۆب و تاقیکردنەوەی کیمیایی و فیزیایی دەستنیشانی بکەین. ئەم ناوەڕۆکانە یان بەرهەمی خۆراکی خەزنکراون، یا گژوگیای پزیشکی، ڕۆڵی تەواوی ئەو پێکهاتە چالاکانە نازانین لە دیاردە بایۆلۆجییە ڕوەکییەکاندا، بەڵام دەتوانین بڵێین کە بەشداری هیچ کارێکی بنەڕەتی لە و ڕوەکە ناکەن و پێکهاتەی لاوەکین.

چارەسەرکارانی بواری پزیشکی، هەمویان ناتوانن دەستنیشانی نەخۆشی بکەن و نازانن بە شێوازێکی زانستی کار بکەن، ئەگەر دەرمانی گیایی بەکاربێنێ، بەنمونە؛ کەسێک نەخۆشە بەردی گورچیلەی هەیە یان گورچیلەی ڕملی هەیە، دەرمانی گیایی پێدەدەن، کەچی لەجیاتی چارەسەر، نەخۆشی دەکەن، کارکردن لەبواری دەرمانی پەیوەندی بەژیان و تەندروستی خەڵکەوە هەیە دەبێت، ڕێگەپێدان لەلایەن حکومەت و لیژنە تەندروستیەکان ڕێگەپێدراوبێت، لەژیر چاودێری حکومەت بێت، پزیشکی پسپۆر، یان کەسانی شارەزا لەو بوارەدا چارەسەر بدەن بە بەکاربەر و نەخۆش، ئەگەرنا نەخۆش توشی کێشە و گرفتی تەندروستی دەبێ و ژیانی دەکەوێتە مەترسیەوە.

مردن بەدەرمانی گیایی چییە؟

گژوگیا پزیشکیەکان، خاسیەتی جیاوازیان هەیە لەلێکردنەوە و هەڵگرتن و ئامادەکردنیاندا، لەچارەسەرکردنی نەخۆشی، بەنمونە گژوگیا پزیشکیەکان کاریگەری ئاووهەوا، خاکیان، لەسەر دەبێت واتا دەبێت ئاو و هەوا و خاکەکە پاک بوبێت، وە لەکاتی لێکردنەوە و هەڵگرتن و وشککردن و ئامادەکردنی گژوگیاکە، دەبێت ئەو کەسە پزیشکی پسپۆڕ بێت، یان شارەزا و لێزان بێت، بۆیە ئەگەر شێوازی هەڵگرتن و لێکردنەوە و وشککردنەوەی گژوگیا پزیشکیەکان، بەشێوازێکی زانستی نەبێت، ئەوا گژوگیاکە خاسیەتی خۆی لەدەستدەدات، لەجیاتی دەرمان هیچ سودیان نابێت و بەڵکو بگرە نەخۆش و بەکاربەر نەخۆش دەکەن

Back to top button