بەڵایەكی گەورەیە بۆ مێرووەكان

ئەم كەڕووە مشەخۆرێكی سەر مێرووەكانە، لە جۆرێكە پێی دەووترێت cordyceps و پتر لە (600) جۆریان هەیە، بەڵایەكی گەورەن بۆ مێرووەكان، چونكە كە چوونە نێو لەشیان لەنێویاندا دەڕوێن و چەكەرە دەكەن بەشێوەی كوارگ، مێرووەكە دەكەنە زۆمبی و دەیكەن بە خانەخوێی خۆیان تا دەیكوژن و بەو شێوەیە دیسان بڵاو دەبنەوەو زۆردەبن.

مەترسن ئەم جۆرە كەڕووە توانای ئەوەی نیە مرۆڤ تووش بكات و زیانی پێ بگەیەنێت، لە چین بەخێویش دەكرێن و كوارگەكەیان دەخورێت، بەڵام مرۆڤیش ئەوەندە پەنجە بەهەموو كونێكدا بكات لەنێو سروشت و لەسەر ئەم هەسارە جوانەو ئاواهی وێرانی بكات دوور نیە هەروەكو سەرهەڵدانی كۆڕۆنا ڕۆژێك دوژمنێكی ئاوا یان خراپتریشمان بۆ پەیدا ببێت.

سروشت و ئیكۆ سیستەمی سەر هەسارەكەمان زۆر چاڵاك و زیرەكەو كاردانەوەی بووەو دەبێت بەرامبەر بە گۆڕانكاریەكان.

جا بەخوا ئاوا بڕوات و بەردەوام بین لە وێرانكردنی ژینگەو لەناوبردنی زیندەوەران هەقە سروشت و ژینگەش ڕەحم بە ئێمە نەكات و لە بەرامبەردا بمانكات بە زۆمبی وەك ئەم مێرووەی ئەم وێنەیە.

Back to top button