بەھۆی بۆمبێكی چێنراوی په‌كه‌كه له‌ دینارتێ‌ دوو پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون

دژه‌ تیرۆری كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێڵێکی پێشمەرگە، دوو پێشمەرگە شەهید دەبن.

پەیجی دژە تیرۆری کوردستان هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌ کەمێک بەر لە ئێستا بووه‌ لەنێوان گوندی کانی تۆز و نێرکێ لە ناحیەی دینارتێ، هه‌روه‌ها بۆمبه‌ چێنراوه‌كه‌ لەلایەن تیرۆریستانی پەکەکەوە دانرابووه‌وه‌ و بە ئۆتۆمبێڵێکی پێشمەرگەدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە شەهید دەبن.

تەرمی هەردوو شەهیدەکە لە گۆڕستانی شاخکێ لە پارێزگای دهۆک بەخاک سپێردران.

Back to top button