بەھۆی تێوەگلانی بە گەندەڵیەوە ، ڕاکان جبوری پەلکێشی دادگا دەکرێت

سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له‌ شارى كه‌ركووك ڕايده‌گه‌ينێت كه‌ فه‌رمانی ئامادەبوون لە دادگا بۆ راکان جبووری و چەند بەرپرسێکی دیکەی شارى کەرکووک دەرچووە بە تۆمەتی بەهەدەردانی پارە و سامانی گشتی .

 

سەرچاوەکە راگەیاندووە، دەسەڵاتی دادوەری، فه‌رمانی ئامادەبوون لە دادگای بۆ راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک و ئەحمەد مەتەڕ عەبد، بەڕێوەبەری بەڵێننامەکانی حکوومی و سەدام حوسێن حەبیب، بەڕێوەبەری بەشی نەخشەدانان و فاتمە حەیدەر، محەمەد، بەڕێوەبەری بەشی ئەندازیاری و عوسمان محەمەد قارەمان، بەڕێوەبەری پێشووی بەشی ژمێریاری، لە دیوانی پارێزگا دەرکردووە،بەپێی مادەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی”.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتووشيه‌تى، ئەم فه‌رمانە بەهۆی ئەو سەرپێچییانەوەیە، کە لە کڕینی کەلوپەلەکانی پارێزگا و هۆڵی چاوەڕوانی و گەیاندنی کارەبادا کراون.

ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی بریتییە لە ”سزای بەندکردن کە لە 7 ساڵ زیاتر نەبێ، یان بەندکردنی هەر فەرمانبەر یان کارگوزارێک، کە بە ئەنقەست زیان بە سامان یان بەرژەوەندیی ئەو لایەنە بگەیەنێ، کە کاری بۆ دەکا، یان بەهۆی وەزیفەکەیەوە پەیوەندی پێیەوە هەبێ“.

Back to top button