بەیانیان ئەم سێ خۆراکە بە گەدەی بەتاڵ مەخۆ

هەندێک خۆراک ئاساییە ئەگەر لە ژەمی بەیانیاندا بخورێن، بەڵام نابێت بە گەدەی بەتاڵ بخورێن چونکە زیان بە کرداری هەرس دەگەیەنن، باشترە سەرەتا خواردنێکی دیکە بخۆیت پاشان ئەم خۆراکانە بخۆیت.
بۆ ئەو مەبەستە ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی ئاماژەی بە سێ خۆراک کردووە نابێت بە گەدەی بەتاڵ لە بەیانیاندا بخورێن بەڵکو دەبێت لەگەڵ خۆراکەکانی تردا بخورێن، ئەوانیش:
سەوزە:
تەندروستە و چەندین ماددەی خۆراکی گرنگی تێدایە، بەڵام هەڵبژاردنێکی باش نییە بە گەدەی بەتاڵ بخورێت، کاتی زۆری پێویستە بۆ هەرسکردن.
مۆز:
مۆز رێژەیەکی زۆر لە گلوکۆزی تێدایە، شەکری خوێن بە رێژەیەکی زۆر خێرا بەرز دەکاتەوە و بە خێرایی دایدەبەزێنێت، وادەکات ئارەزوی خواردنت زیادببێت بە درێژایی رۆ، بەو جۆرە هۆکارە بۆ قەڵەوی و زیادبوونی گرفتەکانی گەدە.
میوە مزرەکان:
خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی پرتەقاڵ لە بەیانیاندا تەندروستە بە مەرجێک لەگەڵ خواردنەکانی ئەو ژەمە بخورێتەوە، بەڵام نەک بە گەدەی بەتاڵ، چونکە گەدە توشی ئازار دەکات.
Back to top button