بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت بە بڕی ٥٠ ملیار دینار پڕۆژە لە سنووری زاخۆ ئەنجام دەدرێن

هۆشیار عەلی – خۆر
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا كە بە بڕی ٥٠ملیار دینار پڕۆژە بۆ سنووری قەزای زاخۆ ئەنجام بدرێن.
پارێزگاری دھۆك، عەلی تەتەر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: “سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی زاخۆی كرد و پێش ماوەیەك دیراسەكرابوو، كە ئەو پرۆژانەی پێویستن و پەیوەندییان بە ژیانی رۆژانەی خەڵكەوە ھەیە و داواكاریی خەڵك بوون، پێویستیان بە ٥٠ملیار دینار ھەبوو، كە ئەو پڕۆژانە و پڕۆژەكانی دیكەش بەسەر ھەموو ناوچەكانی سنووری زاخۆ دابەش كراون و یەكێك لەو پڕۆژانەش شەقامی نێوان زاخۆ و ئیبراھیم خەلیل و تەواوكردنی شەقامی ئیبراھیم خەلیل بۆ دێرەبینە لەگەڵ ئەو پڕۆژەی لە چیای سپی بۆ گەمبێل و پڕۆژەیەكی دیكەشە كە ئەویش ئاوی باتیفایە، كە پڕۆژەیەكی ستراتیژییە و كێشەی كەمئاویی ئەو ناوچەیە بە تەواوی چارە دەكات”

Back to top button