بە بڕیاری مەسروور بارزانی 20 هەزار پارچە زەوی لە شاری هەولێر تاپۆ دەکرێن

بە بڕیاری مەسروور بارزانی 20 هەزار پارچە زەوی لە شاری هەولێر تاپۆ دەکرێن

بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکەیەک دیاریکراوە بۆ ئەوەى زەویە کارتەکانی شاری هەولێر تاپۆ بکرێن، لە چوارچێوەی بڕیارەکەشدا 20 هەزار پارچە زەوی تاپۆ دەکرێن.

لوقمان عومەر بەڕێوەبەرى گشتیى تاپۆى خانووبەره‌ى هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند کە ئەو 20 هەزار پارچە زەویە کاریان تەواو بووە و هەندێکیان لە ئێستاوە بوونەتە تاپۆ کە دەکەونە گوندی کۆری و گەڕەکی بەختەوەری.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە لە ئێستادا کار لەسەر 15 هەزار کارتى دیکە دەکرێت کە هەندێکیان لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا کارەکانیان تەواو دەبێت.

جێی ئاماژەیە عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند کە ئەمساڵ 80 هەزار کارت کراون بە تاپۆ و ئێستا 40 هەزار کارت ماون و ئەوانیش تاوەکو ساڵى 2022 تاپۆ دەکرێن.

Back to top button