بە بەڵگە پەکەکە لە خۆنیشاندانەکانی دەڤەری سلێمانیدا کاری ئاژاوەگێڕی کردوە

((خۆر))-هۆشیار عەلی

چەند بەڵگەیەک ئاشکرا دەبن کە پەکەکە لە خۆنیشاندانەکانی سلێمانیدا کاری ئاژاوەگێڕی کردوە.

بەپێی ئەو بەڵگانەی کە لە بەردەستی ((خۆر))دان چەکدارە تیرۆرستەکانی پەکەکە دەستیان خستووەتە ناو خۆنیشاندانەکانی سلێمانی و کاری ئاژاوەگێڕیان کردوە و یەکتریان بۆ کاری تێکدەری و چەکداری ئاگادارکردوەتەوە.

لەمبارەوە، محەمەد ئەحمەد، چالاکوانی خۆپیشاندانەکان لە سلێمانی بۆ ((خۆر)) رای گەیاند، سەرەتا خۆپیشاندانەکان لە چەند رۆژی یەکەمدا مەدەنی بوون، بەڵام کاتێک دەستی پەکەکەی تێکەوتووە بەرەو ئاژاوە و سووتاندنی بارەگا و دامەزراوەکانی حکوومەت چووە، گووتی “کاتێک کادیرەکانی پەکەکەم بینی کە هەندێکیان کوردی سووریای ئاوارەی کەمپەکان بوون و لە ناو خۆپیشاندان بە کرمانجی قسەیان دەکرد، بڕیاری کشانەوەم لە خۆپیشاندانەکان داو نەچوومەوە، دواتریش ئەوە روویدا کە لە میدیاکان هەموومان بینیمان”.

Back to top button