بە خشکەیی پەکەکە کار بۆ دەستبەسەرداگرتنی سلێمانی دەکات

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ڕێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەھاوکاری و ھەماھەنگی ھەندێ لە لایەنی سیاسی ھەوڵدەدات خۆی باڵا دەست بکات و چەند ڕێکارێکی بۆ ئەم مەبەستە گرتوەتەبەر و چاودێرانیش ھۆشداری دەدەن.
ڕێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە دەیەوێ بە خشکەیی دەست بەسەر سلێمانیدا بگرێت و بۆ ئەوەش بەهاوکاری نەوەی نوێ فێڵ لە یەکێتی و گۆڕان دەکات.
بەپێی زانیاریەکانی ((خۆر)) پەکەکە ئێستا لە سلێمانی کار بۆ داگیرکردنی هزری گەنجان دەکات ئەمەش بەشێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو لەڕێگەی بڵاو کردنەوەی فەلسەفەی کۆمۆنیستی و برایەتی گەلانەو ، ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکە بۆ هەر شوێنێک بڕوات هاو شێوەی تورکیا ئەو شوێنە بەهی خۆی دەزانێت، هەربۆیە چاودێران هۆشداری دەدەن لەسەر ئەوەی کەوا پەکەکە سەرەتا دەیانەوێت لەڕێگەی هزرەوە سلێمانی داگیر بکات، دواتر لەڕێگەی هاتنە ناوەوەی چەکداری و کردنەوەی بارەگای خۆیان دەست بەسەر ئەو شارەدا بگرن، لە ئێستادا پەکەکە لە زۆربەی گوندەکانی سنوری سلێمانی باڵادەستە و ئیدارەی ئەو گوندانە لەدەستی ئەواندایە، لە ناحیەی ماوەت و گوندەکانی دەوروبەری بازگەیان هەیە کە باج و سەرانە لەخەڵک وەردەگرن و ئەو شوێنانە بە بەشێک لە خاکی خۆیان دەزانن.

Back to top button