بە فەرمانی مەسرور بارزانی 20 ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا

لە سەر فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و لە چوارچێوەى چارەسەرکردنى کێشەکانى وشکەساڵى و گرفتى کەمئاویی لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى گوژمەى (20 ملیار دینار) بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەم ئاوی لە هه‌ولێر.

لە راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێردا ناوەڕۆكی فەرمانەكە روون كراوەتەوە كە بریتییە لە تەرخانکردن و خەرجکردنى بڕى (6 ملیار دینار) وەک بودجەى تەنگەتاوى بۆ دەربازبوون لە سێ مانگى هاوینى ئەمساڵ بۆ مانگەکانى (7، 8، 9) و بۆ هەر مانگێک (2 ملیار دینار).

ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتریش سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندى دابوو لە سەر تەرخانکردن و خەرجکردنى بڕى (16 ملیار دینار) بۆ سەرجەم ئەو پڕۆژ و کارانەى کە لە چوارچێوەى بەرنامە و پلانى پارێزگاى هەولێر لە پێناو چارەسەرکردنى کێشەکانى ووشکەساڵى و گرفتى کەم ئاوى لە به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شارى هه‌ولێر و قەزا و ناحییە و گوند و ناوچەکانى ترى سنوورى پارێزگاى هەولێر پێشکەش بە ئەنجوومەنى وەزیران کرابوون.

Back to top button