بە فەرمانی مەسروور بارزانی، 130 کەس لە هەڵەبجە دادەمەزرێن

بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، 130 کەس وەک فەرمانبەر لە پارێزگای هەڵەبجە دادەمەزرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: “بە مەبەستی گرنگیدان بە سێکتەری تەندروستی و لەپێناو سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان، لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 100 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە و 30 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە نەخۆشخانەی بیارە، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دادەمەزرێن.”

Back to top button