بە نێوەندگیری ئەمریکا دانوستاندنی لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوای كوردستان دەستپێدەکاتەوە

((خۆر))-هۆشیار عەلی

دوای وەستانی دانوستانەکانی نێوان ئەنەکەسە و هەسەدە بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و گۆڕانکاری لە بەرپرسەکانی تایبەت بەو پرسە، بۆ جارێکی دیکە لایەنە کوردیەکان بە چاودێری و سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەمریکا دەگەڕێنەوە سەر مێزی گفتووگۆ.

بەپێی زانیاریەکانی ((خۆر)) دوێنێ چوارشەممە بۆ جارێکی دیکە کۆبوونەوە و دانوستان لە نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ئەنەکەسە) و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی (گەورەترینیان پەیەدە) بە ئامادەبوونی نوێنەری نوێی ئەمریکا و مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوە چووە.

هەر بەپێی زانیاریەکان، لەم کۆبوونەوەیەدا گفتووگۆ لەسەر بابەتە ئیداری و سیاسی و سەربازیەکان کراوە.

سەرچاوەکانی زانیاری ئاماژە بەوە دەدەن گفتووگۆکان لەسەر پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگەی رۆژ بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و پاراستنی لە داگیرکاری تورکیا و سووریا بۆ رۆژئاوای کوردستان چڕبووەتەوە.

Back to top button