بە پاڵپشتی ئاراس و لاهور جەنگی سەرپەرشتیاری گەرمیان هێشتا لە پۆستەکەی دا ماوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

دوای تەواو بوونی وادەی یاسایی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە پاڵپشتی ئاراس و لاهور جەنگی تاوەکو ئێستا دەستی لە پۆستەکەی بەرنەداوە .

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە ١ / ٧ / ٢٠٢٠ وادەی درێژکردنەوەی خانەنشینیەکەی کۆتایی هاتووە و دەبێت لەو ڕێکەوتەوە خانەنشین بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دەست بەرداری پۆستەکەی نەبووە.
بەپێی زانیاریەکانی (( خۆر )) ئاراس جەنگی و لاهوری برای پاڵپشتی مانەوەی ئەو سەرپەرشتیارە دەکەن، چونکە کاری نایاساییان لەو سنوورە بۆ رێکدەخات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتوون حەوت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێکیان بەرز کردوەتەوە بۆ ئەنجومەنەکەیان لەسەر ئەم بابەتە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ڕێکارێک لەبەرامبەر ئەو کەسە نەگیراوەتە بەر.
چاڵاکوانانی مەدەنیی ئیدارەی گەرمیان هۆکاری دەست بەردارنەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەکەیان بۆ ئەوە دێننەوە کە دەڵێن ناوبراو دەڵێت ” من پۆستەکەم بەپارەی خۆم کڕیومە و ئامادەنیم لەژێر هیچ فشارێک دەست لەو پۆستیە بەردەم ” ، بۆیە ئەوان پێیان وایە هەر ئاراس و لاهور جەنگی ئەو پۆستەی پێ فرۆشتوە و هەربۆیەش پشتگیری دەکەن و سوودی لێوەردەگرن.

Back to top button