بە گوژمەی زیاتر لە پێنج ملیار دینار چەند پڕۆژەیەك لە سنووری قەزای سیدەكان جێبەجێ دەکرێن

چوار پڕۆژەی ستراتیژی و گرینگی ڕێگاوبان، بە گوژمەی چەندین ملیار دینار لە سنووری قەزای سیدەكان جێبەجێ دەکرێن و كاركردن تێیاندا بەردەوامە.

هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران،  ڕایگەیاند: لە درێژەی كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا چوار پرۆژەی ستراتیژیی ڕێگاوبان، لە سنووری قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی پێنج ملیار و ٤٢ ملیۆن و ٨٤٥ هەزار دینار و بە درێژایی (٣٢,٧) كیلۆمەتر، لە قۆناغی جێبەجێکردندان”.

گوتیشی: ”پرۆژەكان بریتین لە دروستکردنی ڕێگای “دۆڵی زەرزێ” کە گوژمەی یەک ملیار و ٧٥٦ ملیۆن و ٣٧٥ هەزار دیناری بۆ تەرخان کراوە، درێژییەکەی ١١،٢ کیلۆمەترە. پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای “گەلی شێخزادە”، بە گوژمەی ملیارێک و ٢٣٩ ملیۆن دینار، كە درێژییەکەی (٩,٥) کیلۆمەترە، دروستکردنی ڕێگای “گەلی لێتان” درێژییەکەی ١١ کیلۆمەترە، بە گوژمەی ملیارێک و ٨٩٧ ملیۆن و ٤٧٠ هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت. هەروەها پرۆژەی دروستکرنی ڕێگای “دەشتەهێرت” گوژمەکەی ١٥٠ ملیۆن دینارە و درێژییەکەی کیلۆمەترێكە کە کاری چاککردنەوە و قیرتاوکردنی بۆ دەکرێت، ئەم پرۆژەیە لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنە.

Back to top button