بە گوژمەی یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەی خەلیفان جێبەجێ‌ دەكرێت

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بایی نزیكەی یەك ملیار و500 ملیۆن دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی خەلیفان جێبەجێ کردووە و چەند پرۆژەیەكیش بەردەوامن.

هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕایگەیاند: ”لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە سنووری ناحیەی خەلیفان بڕیاری دەستپێكردنی چەند پرۆژەیەكی گرنگی داوە، هەروەها چەندین پرۆژە تەواو كراون و هەندێكی دیكەشیان لە واری جێبەجێكردندان، بەشێكی دیكەشیان پرۆژەی نوێن كە پێك هاتوون لە: دروستكردنی ڕێگا و قیرتاوكردنیان، ئاو و ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردن و… هتد، كە بریتین لەم پڕۆژانەی خوارەوە:

– دروستكردنی ڕێگای بازاڕ بۆ بناری كۆڕەك.

– دروستكردنی جۆگەی كراوە و ئاوبەری لوولەیی كۆنكرێتی و فەرشكردنی تێكەڵەی جۆری (B) لە گەڕەكی شەهیدان و كۆنكرێت كردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی زارگەلی و ڕاپەڕین.

– دروستكردنی شەقامەكانی گەڕەكی شەهیدان و ئامادەكردنی بۆ قیرتاوكردن بە ڕووبەڕی (٢٧٥٠٠) م٢.

– كۆنكرێتكردنی چەند كۆڵانێك لە گەڕەكی ڕاپەرین و زارگەلی بە مەودای (٨٧٠٠) م٢.

– دروستكرنی شەقامی یاریگا و ناوەندی وەرزش و لاوان لە گەڕەكی بناری كۆڕەك و ئامادەكردنیان بۆ قیرتاوكردن.

– كۆنكرێتكردنی چەند كۆڵانێك لە گەڕەكی باویان.

– دروسكردنی جۆگەی كراوە بە پێوانەی (١*١)م و ئامادەكاری كۆنكرێتی بە ڕووبەری (٢٠٠٠)م٢ لە چەند كۆڵانێكی زارگەلی.

– قیرتاوكردنی شەقامێك بۆ چەند ماڵێكی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە ناحیەی خەلیفان.

كۆی تێچووی گشتیی پرۆژەکان یەک ملیار و 476 ملیۆن و 88 هەزار دینارە.

Back to top button