بە ھۆی مینی پەکەکە پێشمەرگەیەک شەھید دەبێت و یەکێکیش بریندار دەبێت

((خۆر)) 

ئەمشەو ئۆتۆمبێلێکی جۆری نيسان پاترۆل له گەرووی سنگا، كه دەكەوێتە نێوان قوپی هاجەر و بێرکم لە ناوچەی برادۆست، کە دوو پێشمەرگەی به ناوەكانی مزەفەر فەرھاد حەسەن و تارق قادر خالند-ی تێدابووە، بەسەر مینێک کەتووە کە پەکەکە چاندبووی. 

 هه ردوو پێشمەرگە بريندار بوونە و گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی سيدەكان. دواتر لە نەخۆشخانە تارق قادر خالند کۆچی دوایی کرد.

Back to top button