بە یاسایی چاکسازی هەزاران پاسەوان لە بەرپرسەکان وەردەگیرێتەوە

هۆشیار عەلی – خۆر
بەیاسایی چاکسازی هەزاران پاسەوانی بەرپرسان کە ئێستا خزمەتی باخ و ڤێلاکانیان پێ دەکرێت وەردەگیرێنەوە و دەخرێنە سەر کاری پێویست.
پێشتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردوە کە هەزاران مووچەخۆر هەیە باخەوانی بەرپرسەکانن.
بەپێی زانیاریەکانی ((خۆر)) بەپێی ماددە یاساییەکانی پڕۆژەی چاکسازی ئەو هەزاران پاسەوانە کە کراونەتە باخەوانی باخ و ڤێلاکان، لە بەرپرسەکان وەردەگیرێنەوە و دەخرێنە سەر کاری پێویست کە خزمەتی گشتی بکات.
جێی باسە، یاسایی چاکسازی لەم کابینەیەی حکوومەت بە پڕۆژەیەک رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا، دواتر بە چەند دەستکاریەکی پەرلەمانەوە پەسەندکراو لەسەرەتایی ئەم مانگەوە کەوتە واری جێبەجێکردنەوە.

Back to top button