تارمایی گەڕانەوەی سەدڕ چوارچێوەی هەماهەنگی ناچار كرد هەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار

ڕكابەرە كلاسكسیەكەی (چوارچێوەی هەماهەنگی) حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی ناچار كرد مل بۆ داواكارییەكانی ئەمریكا بنێنن لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلارەوە، بەپێی بە دواداچوونەكانی (خۆر) چوار چێوەی هەماهەنگی ترسیان هەبووە بەرزی نرخی دۆلار سەدڕ بگەڕێنێتەوە سەر شانۆی سیاسەت بە تایبەت لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر سیاسی و چالاكوانەكانی نزیك لە ڕەوتی سەدڕ بانگەشەیان بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەكرد دژ بە بەرزی نرخی دۆلار.

(خۆر) زانیویەتی تەنیا مالكی لە نێو چواچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتی هەنگاوەكانی سودانی كردوە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلارو رێكەوتن لەگەڵ ئەمریكیەكان، پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی دوێنێ شەوی سودانی بایدن كۆتا هەل بووە بۆ حكومەتەكەی سودانی بایدن، دوایكردوە لە ماوەیەكی زەمەنی كورت عێڕاق لە بابەتی وزە پشت بە ئوردن ببەستێت رێكەوتنەكان لەو بارەیەوە بچێتە چواچێوەی پراكتیزە كردن.

Back to top button