تاریق رەمەزان، ئەو فڕۆکەوانەی هەڵەبجەی کیمیاباران کرد، یەکێتی بۆ ئازادی کرد؟

تاریق رەمەزان، ئەو فڕۆکەوانەی هەڵەبجەی کیمیاباران کرد، یەکێتی بۆ ئازادی کرد؟

فڕۆکەوانی بە رەگەز توركمان، تاریق ڕەمەزان ئەلعەزاوی، بە دانپێدانانەکانی خۆی و ئەو زانیارییانەی لەسەری هەبوون، ‏بەشداریی لە سەپەرشتیکردنی کیمیابارنکردنی هەڵەبجەدا کردووە، خۆیشی یەکێکە بووە لەو فڕۆکەوانانەی ‏بە کردار لە 16-3-1988 بە چەکی کیمیاوی شاری هەڵەبجەی بۆردومان کردووە، کە ئێستا فرۆکەکەی ئەو تاوان و جینۆسایدە گەورەی پێکراوە وەکو شوێنەوارێک لە شاری هەڵەبجەیە.

پێش هێنانی ئەو فرۆکەیەش بۆ هەڵەبجە، تاریق ڕەمەزان، لە رێکەوتی 3ی شوباتی 2005 لە بنكەی ئاسمانیی كەركووك لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ‏دەستگیر کراوە.

 لەو ماوەیەدا لە زیندان بووە و لە سەرەتای 2007ەوە براوەتە زیندانی (كانی گۆمە‎)، بەڵام لە 28/10/2008 لە بارودۆخێكی نادیاردا بە فەرمانی حزبیی ئازاد كراوە و لە یاداشتەکانیدا، دوای ئازادکردنەکەی باسی لەوە کردووە كە ئەو هەر دەستگیر نەكراوە، بەڵكوو لە کەرکووک رفێندراوە و دوای وەرگرتنی زانیاری لێی، لە لایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە ڕێزەوە ئازاد كراوە.

بەپێی زانیارییەکان، جگە لەو هۆکارانەی کە باس لە پەردەپۆشکردنی زانیارییە نهێنیەکان دەکەن، بە ئازادکردنی تارق رەمەزان، کە بوونەتە هۆی ئەوەی نهێنیەکان بشاردرێنەوە و نەچنە بەردەم دادگایی تاوانەکانی عێراق و ئاشکرابوونیان، بەتایبەتی زانیاریی لەبارەی دەستی ناوخۆیی بۆ هێنانی سوپای پاسداران بۆ شاری هەڵەبجە، ئەوە چەندین هۆکاری دیکەش لە پشتەوەی ئازادکردنی تاریق رەمەزان بوون، لەوانە وەرگرتنی پارە و بەرتیل لە عەشیرەتەکەی واتا فرۆشتنی بە خانەوادەی تۆمەتبار و هەروەها فشاری کاربەدەستانی ئێستای عێراق لەسەر یەکێتی، کە ئەمەش وایکردوە لەلایەن یەکێتیەوە کارئاسانیش بۆ هەڵاتن و چوونی تاریق رەمەزان بۆ ئەوروپا بکرێت.

Back to top button