تاریق رەمەزان کێیە و چۆن ئازاد کرا!

ئەگەر خەمی هەڵەبجەتان بوایە (تاریق رەمەزان) ئەو فڕۆکەوانەی هەڵەبجەی کیمیاباران کرد، ئازادتان نەدەکرد!

تاریق رەمەزان، ئەو فڕۆکەوانەی هەڵەبجەی کیمیاباران کرد و لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە ئازاد کرا، ئێستا بەرپرسەکانی ئەو حزبە لە یادی کیمیابارانی ئەو شارە فرمێسکی تمساحی بۆ دەڕێژن.

فڕۆکەوانی بە رەگەز توركمان، تاریق ڕەمەزان ئەلعەزاوی، بە دانپێدانانەکانی خۆی و ئەو زانیارییانەی لەسەری هەبوون، ‏بەشداریی لە سەپەرشتیکردنی کیمیابارنکردنی هەڵەبجەدا کردووە، خۆیشی یەکێکە بووە لەو فڕۆکەوانانەی ‏بە کردار لە 16-3-1988 بە چەکی کیمیاوی شاری هەڵەبجەی بۆردومان کردووە، کە ئێستا پاشماوەی یەکێک لەو فڕۆکانە براوەتە شاری هەڵەبجە.

تاریق ڕەمەزان، لە رێکەوتی 3ی شوباتی 2005 لە بنكەی ئاسمانیی كەركووك لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ‏دەستگیر کرا. لەو ماوەیەدا لە زیندان بوو و لە سەرەتای 2007ەوە برایە زیندانی (كانی گۆمە‎)، بەڵام لە 28/10/2008 لە بارودۆخێكی نادیاردا بە فەرمانی حزبیی ئازاد كراوە و لە یاداشتەکانیدا، دوای ئازادکردنەکەی باسی لەوە کردووە كە ئەو دەستگیر نەكراوە، بەڵكوو لە کەرکووک رفێندراوە و دواتریش لە لایەن یەکێتی ئازاد كراوە.

له‌دوای ئه‌و ڕووداوه‌، سه‌رۆکی دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق له‌ کاتی دانیشتنی یه‌که‌می دادگاییکردنی تاوانبارانی کیمیابارانی ‏هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 21-12-2008، نووسراوی ئاسایشی گشتیی سلێمانی پێگەیشت،‌ سه‌باره‌ت به‌ چیرۆکی هه‌ڵهاتنی ‏‏(عه‌مید- تاریق ڕه‌مه‌زان عه‌زاوی) له‌ ده‌ستی ئاسایشی سلێمانی، کە گوایا له‌سه‌ر ڕێگای ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ ‏هەڵاتووە، کە تا ئەوکاتە ئەم ئەفسەرە تۆمەتبارە لە کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، لە ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەر بوو، بەڵام بۆ کاتی دادگاییکردنی بە سینارۆیەکی ‏رێکخراو ئازاد کرا و هەڵات، کە دەکرێ بڵێین  بێدەنگکردنی ڕاستییەکانی ئه‌نفال ‌و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ‏بەشێکی گرنگی ون کرا‌ و ئەوەش یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئازادکردنی بوو.

ئازادکردنی ئەو تۆمەتبارە زیانی مەعنەویی گەورەی لە کەیسی هەڵەبجە لە دادگای باڵای تاوانەکان دا.

بەڵام بەپێی زانیارییەکان، جگە لەو هۆکارانەی باس لە پەردەپۆشکردنی زانیارییەکانی دەکەن، بەتایبەتی زانیاریی لەبارەی دەستی ناوخۆیی لەبارەی هێنانی سوپای پاسداران بۆ شاری هەڵەبجە، چەندین هۆکاری دیکەش لە پشتەوەی ئازادکردنی تاریق رەمەزان بوون، تەنانەت ئاسانکاریشی بۆ کراوە تاوەکوو بەرە و وڵاتانی ئەوروپا و بەریتانیا هەڵبێت‎.

ئەوەی جێگەی سەرنجە بەرپرسانی یەکێتی لە بۆنەکانی یادی هەڵەبجە بەبێ تەڕبوون لەو رووداوە یادی هەڵەبجە دەکەنەوە و فرمێسکی تیمساحی بۆ دەڕێژن.

Back to top button